راگەیەنراوى کەشناسى لەبارەى هاتنى شەپۆلێکى بەفر و باران
11:49 - 19/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
و پلەکانى گەرماش دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ
كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە
هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ پروشکە باران لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت،
بارانبارین دەستپێدەکات، لە کاتەکانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت. لە ناوچە
شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.