لەبارەى مووچەى مانگى ١٢ یەکەم کاردانەوە لە سلێمانییەوە دەستی پێکرد
10:34 - 19/12/2021
زەمەن_سلێمانى
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی دژی خەرجنەکردنی موچەی مانگی ۱۲، لەبەردەم
زانکۆ گردبونەوە.
پەیامنێرى "زەمەن" ئاشکرایکر، ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی
زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زتنکۆى سلێمانى گردبوونەوە و داواینکرد، مووچەى مانگى ١٢
خەرجبکرێت.
ئەمە یەکەمین کاردنەوەیە لە ھەرێمی کوردستان دژی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی
لەبارەی خەرجکردنی داھاتەکانی مانگی ١٢ بۆ موچەی ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی کە
موچەی مانگی ١١ یان وەرنەگرتووە.
حکومەتی ھەرێم پێنەدانی موچەی مانگی ١٢ و خەرج نەکردنی موچە مانگی ١١ی ھەندێک
لە وەزارەتەکان دەخاتە ئەستۆی حکومەتی فیدڕاڵی و دەڵێ " بەغداد ٢٠٠ ملیار دینارەکەی
موچەی فەرمانبەرانی نەناردووە".