وادەى شەپۆلێکى دیکەى بەفر و باران لە هەرێم راگەیەنرا
09:23 - 19/12/2021
زەمەن_هەرێمى کورددستان
بەپێى پێشبینییە
کەشناسییەکان، شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە لە ڕۆژی
دووشەممەوە دەست پێ دەکات و تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، "دوانیوەرۆی رۆژی دووشەمە 20ی
کانونی یەکەمی 2021، ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ناسەقامگیری
دەریای ناوەراست و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین، هەروەها زیادوونی خێرایی با بە بڕ
و رێژەی جیاواز."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
" رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا کاریگەری بارستە ھەوایەکی تا رادەیەک سارد لە
سیبیریاوە بەسەر وڵاتانی تورکیا و باکوری رۆژئاوای ئێراندا شۆردەبێتەوە بۆ ناوچە
شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٦ پلەی سیلیزی
لەتەواوی ناوچەکەدا نزمدەبنەوە و شەپۆلێکی بەفر بارین زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکان و
سەنتەری بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی ناوچە سنورییەکان دەگرێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانیشدا
بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر و مامناوەند کاریگەری دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
" شەپۆلە پێشبینی دەکەین کاریگەری ئەم تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە رۆژی پێنجشەممە
لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکاندا."