بەموشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا
09:14 - 19/12/2021
زەمەن_بەغدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ
یەکشەممە، جارێکی دیکە بە کاتیۆشا هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ناوچەی سەوزی
بەغدا.
شانەی راگەیاندنی
ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی سەوزی بەغدا بە دوو کاتیۆشا کرایە
ئامانج کاتیۆشاکان ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کران، یەکێک لە کاتیۆشاکان لەلایەن
سیستمی بەرگری لە ئاسمانەوە تەقێندرایەوە، ئەوەی دیکەشیان بە دووری پێنج سەد مەتر
لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتووەتە خوارەوە و زیانی بە دوو ئۆتۆمبێل گەیاندووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەئێستادا هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە بە ئامانجی
دیاریكردنی شوێنی هەڵدانی مووشەكەكان.
تائێستا هیچ لایەنێک
بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە.
ئەو هێرشە لە
کاتێکدایە بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق
بکشێنەوە.