سكای نیوز: بەدناوترین قاچاغچیەكان خەڵكی شارۆچكەی ڕانیەن
09:07 - 19/12/2021
کاوە رەش - بەریتانیا
لەدوای ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە٢٤ مانگی ڕابرودوو
لەكانارەئاویەكانی باكوری فەڕەنسا.
چیرۆكی تراژیدیای
ئەو كۆچبەرانەو مامەڵەكردن و بازرگانی كردن بەكۆچبەرانەوە، بۆتە بابەتێكی ڕۆژانەی
مێدیاكان. لەڕاپۆرتێكی سكای نیوزدا، دەربارەی كۆچبەرە خنكاو و بێ سەروشوێنەكان، سكای نیوز نوسیەتی.
شارۆچكەی ڕانیە،
كەمێژوودا بەلانكەی یاخیبوون و سەرهەڵدان تێدا بەناوبانگە، ئەمڕۆ بەڕێکەوت نیە، کەزۆرێک
لە بەدناوترین قاچاخچیەکانی کاڵاس، لەباكور فەڕەنسا، لەو شارۆچکەکەوە دێن. شارۆچکەی
ڕانیە، دەكەوێتە دامێنی بناری قەندیل لەباکوری
عێراق، ئەو شارۆچكەیە، بەناوەندی ڕاپەڕینی کورد لە ساڵی 1991دا، دژی سەدام حسێن بەناوبانگە.