1221 کوردستان

لە كاتی هەورە بروسكەدا چی دەكەیت؟

10:57 - 18/12/2021

زه‌مه‌ن_خالید ره‌زا

چەخماخەکە بژمێرین


بۆئەوەی دور و نزیکی هەورەبروسکە کە بزانی، لەگەڵ بینینی چەخماخەکەدا دەست بەژماردن بکە هەتا ناڵە (شریخە) کەی.
 10 چرکە ئەژمێری؟ ئەو ژمارەیە دابەشی 3 بکە، ئەکاتە نزیکی 3.3 کم دوری لێ تەوە. چەند چد چەخماخە و ناڵەکە لەدوای یەک و لیک نزیک بن، وریابە ئەوەندە لە تۆ وە نزیکە.

هەورە بروسکە ترسناکە؟

هەرکاتێ بەینی چەخماخە و ناڵە (گرمە)،  10 چرکە بو، ئەوە مەترسی دارە و بە رێسای 10 چرکە ناو ئەبرێ. هەر کاتێ لە ماوەی 3 چرکە ناڵەی کرد، ئەوە لەئاستی  سەرتەوەیە.


لەکوێ خۆت حەشار ئەدەی؟


قەت نەچیتە ژێر دار و درەخت! لەوانەیە هەورە بروسکەکە لەوێ بدات. برۆرە شوێنێکی ئەمین. باشترە خانویەک بێ کە لوتکەی خاڵیکردنەوەی هەورە بروسکەی تیابێ. یان پەناگەیەک ناو (سەیارە، پاس، ترام ...) دەرگا و جام داخراو. تەنها ژێر پردێک هەیە پەنای بۆ بەری؟ هەوڵ بدە لە دوری پایە و دینگەکانی چیچکان بکەی.


چەتر: فرێێ بدە و لێی دور بکەوەرەوە!


لەکاتی هەورە بروسکەدا چی بکەی؟ قەت لە ژیر چەتردا خۆت نە شاریتەوە. بەراستی ئەوە زۆر ترسناکە. چەند بەرز بێ ئەوەندە ئەگەری بەرکەوتنت بە هەورە برسوکە هەیە. ئەگەر بەسواری پاسکیلەوە بوی، یان سورای ئەسپ و گوێ دریژ، زۆر گرنگە یەکسەر دابەزی و چەند ئەتوانی خۆت بچوک (گرمۆڵە) بکەیتەوە.(ژیژکی).

چی ئەکەی ئەگەر لە دەشت یان شوێنێکی کراوە دا بیت؟

لەناوەڕاست دا دانیشە. خەڵکی ترت لەگەڵ دایە؟ نەچن بە تەنیشت یەکەوە دانیشن، ئەبێ لەیەکەوە دوربن و بڵاو ببنەوە. هەوڵ بدە لەهەر شتێکەوە دور بی کە لەدەروبەرتایە (درەخت،دارتەل..).


هەوڵ بدە هیندەی ئەتوانی خۆت گرمۆڵە و بچوک بکەیتەوە و سەرت نەوی بکە. هەوڵ بدە تەنها قاچەکانت بەجوت کراوی بەر زەوی بکەوێ (دەست و لەشت نا).

دار و درەخت هەورەبروسکە رائەکێشن. هەورە بروسکەش بۆ شوینیک ئەگەرێ تەزوی کارەبایی تیا خاڵی بکاتەوە. دارو درەخت یش گەیەنەریکی باش و ئامادەن بۆ ئەمە. بەتایبەت دار بەڕو چونکە ریژەیەکی زۆر تەری ئاوی تیایە. ئەبێ بزانێ هەندیک جارکە هەورە بروسکە لە درەخت ئەدات  بەهۆی ئەو تەوژمە کارەبا بەرزەوە  لق و پۆپی دارەکە هەتا چەند سەد مەتریک فرێ ئەدات. ئەگەر لێێ نزیک بی رەنگە توشی پیکان ببی.


هەورە بروسکە چۆن کار ئەکا؟

بۆ نمونە کاتیک هەورە بروسکە لە درەختێک ئەدات، تەزوی کارەباکە ئەرزەکە کون ئەکا و بە چوار دەوریا بڵاو ئەبێتەوە.تەزوی سەری سەرەوەی درەختەکە بەرزترینە. دوای بەرەوخوارئەبێتەوە، بۆیە زۆر خەتەرە ئەگەر لە ژیر درەختا بی  چونکە لە رێی زەوی یەوە تەزوی کارەبا لێت ئەدات.


بۆچی خۆ گرمۆڵە کردن ئەوەندە گرنگ و پڕ بایەخە؟


خۆ گرمۆڵە کردن و خۆ بچوککردنەوە ئەبێتە هۆی ئەوەی کەمترین تەزوی کارەبا  بۆنمونە (لە رێی زەویە) لێت بدات. هەتا کەمترین بەریەک کەوتنت لەگەڵ زەوی دا هەبێ، ئەوەندە تەزوی کارەبایی کەمتر بە لەش تا ئەڕوات.


گرنگ: قاچ و لاقەکانت جوتبکە و بینوسێنە بەیەکەوە (بڵاوی مەکەرەوە) ئەگینا هاوسەنگی جەمسەری سارد و گەرم تیک ئەچێ ئەمەش مەترسیە. ئاژەلەکان چونکە لەسەر 4 پێ ئەرۆن هاوسەنگی جەمسەرەکان تیک ئەچن و هەندیک جارزۆر بەخراپی بەر ئەکەون کاتیک نزیکی دارو درەخت و شتی بەرزن.

تێبینی:


بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە شوانی مەڕوماڵاتن، یان لەو دەشت و دەرو کێوانە خەریکی کاریکن، تکایە لەکاتی هەورە بروسکەدا خۆتان گرمۆڵە بکەن.

  شوانەکان بەجۆرێک خۆیان گرمۆڵە و بچوک بکەنەوە هەتا لە مەڕوماڵاتەکەش بچوکتر بن. قەت لەسەر ئەرزەکە پاڵ نەکەون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن