511 کوردستان

بەوێنە؛ ژنێک لە سلێمانی قۆڵی لە تەوالێتی ماڵەکەیاندا گیر دەبێت

09:35 - 18/12/2021

"زەمەن"

 


ژنێک لە سلێمانی قۆڵی لە تەوالێتی ماڵەکەیاندا گیر دەبێت، دوای هەوڵدانێکی زۆر تیمەکانی بەرگری شارستانی قۆڵی ئافرەتەکە دەردەهێننەوە.



بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە  لە بوونی رووداوێکی سەیر و دەگمەن کە ئافرەتێک دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێدەکەوێتە ناو توالێتی ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت، بەڵام قۆڵی تێدا گیر دەبێت.


دەشڵێت: تیمی رزگارکردنی بەرگری شارستانی سلێمانی خێرا چوون بەهانایەوە و  دوای هەوڵێکی زۆر بەچەند شێوەیەک لە کۆتایدا بە ناچاری لە رێگەی شکاندنی کاشی و سیفۆنەکەوە توانرا بە سەلامەتی ڕزگاری بکەن، بەبێ ئەوەی زیان بە ئافرەتەکە بگات و تەندروستی جێگیرە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن