ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دهستگیركردنی "گروپێكی داعشی" راگهیاند
07:08 - 18/12/2021
"زهمهن"
بەڕێوەبەرایەتى
گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، رایگهیاند: گروپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی
تیرۆریستیی داعش لە شارى هەولێر دەستگیر كردوه.
ئهنجومهنی
ئاسایش له راگهیهندراوێكدا ئهمرۆ شهممه رایگهیاند: ئهم گرووپە پێکهاتبوون
لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەک لە شارى
هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر
بکەن.
دهقی
راگهیهندراوهكه:
راگەیەندراوێک
لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
دەستگیرکردنى
گرووپێکی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش
بەڕێوەبەرایەتى
گشتیى دژەتیرۆرى کوردستان، گرووپێكی ویلایەتى شیمال بەغدادى سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی
داعش لە شارى هەولێر دەستگیر دەکات. ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و
لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى مەفرەزەیەک لە شارى هەولێر و دابینکردنى
کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن. لە یەکێک لە
کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپە یەکێک لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێکەوتی
19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا
خۆی تەقاندووەتەوە.
ئەم گرووپە هەستاون
بە کڕینی چەک و پێداویستیی سەربازیی و ڕەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا
بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر ئەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و
چاوکراوەیی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانرا ئاشکرا بکرێن و ئەندامانی
ئەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.