بافڵ تاڵەبانی فەرمانی بەرزکردنەوەی پۆستی ئەم 12 کەسەی دەرکرد
05:17 - 18/12/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌پێی
نوسراوێك كه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
گشتاندویه‌تی و وێنه‌یه‌كی ده‌ست "زه‌مه‌ن" كه‌وتووه له‌مڕۆوه
نوسراوی پله به‌رزكردنه‌وه بۆ ئه‌م كه‌سانه ده‌ركراوه.
ئه‌م
ناوانه كران به مه‌كته‌بی سیاسی عیماد ئه‌حمه‌د، عەدنانی حەمەی مینا، جوان
ئیحسان..شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ر و ئاسۆ مامه‌ند و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د له مه‌كته‌بی
سیاسیه‌وه بۆ كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئارێز عەبدوڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی گەشەپێدانی
بیروهۆشیاری و ستران عەبدوڵا بە لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و سەركەوت محەمەد زەكی بە
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و جوتیار نوری بە لێپرسراوی مەكتەبی ریكخراوە
دیموكراتییەكان دیاریكراون و پۆڵا سیروان
تاڵەبانیش له لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانه‌وه بووه بە لێپرسراوی مەكتەب.