1048 کوردستان

له‌ سلێمانی هۆشداری درا.. "له‌ ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه‌"

04:10 - 17/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات، بۆ كاری پێویست نه‌بێ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو تکایە لە ماڵەکانتاندا بمێننەوە و دوور بکەونەوە لەو شوێنانەی کە ئەگەری هەیە ئاوی باراناوی تیادا کۆ ببێتەوە یان مەترسی دروست بوونی لافاویان لەسەرە، بەهەمان شێوە دوور بکەونەوە لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەکاتی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بەلایەنە پەیوەندیدارەکان تا لەکاتێکی زوودا بێن بە هاناتانەوە
ژمارە ۱٠٠ سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC)
ژمارە ۱۱٥ بەرگری شارستانی
ژمارە ۱۲۲ سەنتەری تەندروستی
ژمارە ۱۸۸ کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی
ژمارە ۱٠٦ ئاسایش
ژمارە ۱٠٤ پۆلیسی فریاکەوتن

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن