راگهیهنراوی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
03:11 - 17/12/2021
زهمهن - ههولێر
راگهیهنراوی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
بەداخەوە، بەهۆی باران بارینی بەخوڕ لە
ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای هەولێر زیانی مادی و قوربانی گیانی زۆر لێکەوتەوە،
بەو هۆییەوە لە دڵەوە ھاوخەمی کەسوکاری قوربانیانین و لەم خەمە گەورەیەدا لەگەڵیان
دەوەستین و سەرەخۆشیان لێ دەکەین.
داواکارین هەرچی زوو حکومەتی خۆجیێ و
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئەرکی خۆیان هەستن و هاوکاری بەپەلە بگەینە لێقەوماوان
و زیانلێکەوتوان، بە خێراییش زەرەرو و زیانەکان بخەمڵێندرێت و قەرەبوی زیان لێکەوتوان
بکرێتەوە.
وە لە حاڵەتی کەمتەرخەمی دامەزراوە خزمەتگوزاریەکانیش،
سزای لایەنی کەمتەرخەم بدرێت، چونکە لەم وەرزەدا شەپۆلی باران بارین چاوەڕوانکراوە
و پێویستە بەر بە مەترسی حاڵەتی لافاوەکان بگیرێت. راستیەکی ئاشکراشە، شاری هەولێر
لە ڕووی ئاوەڕۆ کەموکوڕی زۆری ھەیە و پێویستە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن و پێداچونەوەی
جدی بە ئاوەڕۆی هەولێر بکرێت.
فراکسیۆنی گۆڕان
لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
١٧ی١٢ی