427 کوردستان

به‌هۆی ئه‌وه‌ی غازی ماڵانی به‌ 12 هه‌زار فرۆشتوه‌ داخرا

10:33 - 16/12/2021

"زه‌مه‌ن"


بەهۆی فرۆشتنی غازی ماڵان بە (12) هەزار دینار، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانی غاز فرۆشی حاجی عەزیز دادەخات.


دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ هەر دوکانێک غازی ماڵان لەنرخی دیاریکراو زیاتر بفرۆشێت، دادەخرێت و خاوەنەکەی بەتۆمەتی گرانفرۆشی و فێڵکردن لە هاوڵاتیان روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.


ئاماژەی بۆئەوەکرد، ئەو دەستگێڕانەشی بەنرخی زیاتر غازی ماڵان بفرۆشێت کە نرخەکەی لەلایەن حکومەتەوە بە هەشت هەزار و (500) دینار دیاریکراوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.


راشیگەیاند؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوکانی غازفرۆشی حاجی عەزیز لە فولکەی مامەڕیشە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە توندەکان دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گرانفرۆشی غازی ماڵان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن