بڕیارێكی نوێ له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه
08:30 - 15/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر كارمه‌ندێكی ته‌ندروستیی
تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رنه‌گرێت، به‌پێی یاسای ته‌ندروستی
گشتی به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌ران مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه واژۆی د. سامان به‌رزنجی
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی
ته‌ندروستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم كراوه تێیدا هاتوه، سه‌باره‌ت
به‌وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بۆ گشت پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان،
پێویسته ڤاكسین وه‌ربگرن تا 1ی 1ی 2022، به‌پێچه‌وانه‌وه به پێی یاسای ته‌ندروستی
گشتی به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه
گشتیه‌كانی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌دواداچونی ئه‌و بڕیاره له‌فه‌رمانگه‌كانی
دیكه‌ی حكومه‌تی سنوره‌كانیان.