ئاسایش ده‌ستگیركردنی 10 تۆمه‌تباری راگه‌یاند
07:36 - 15/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 40 رۆژی
رابردودا، 10 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردوه.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان
له‌پێناو بنبڕكردنی حاڵه‌ته‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ی 40 رۆژی رابردودا، 10 كه‌سیان به تۆمه‌تی
بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردوه كه چوار كه‌سیان
بازرگان و شه‌ش كه‌سی دیكه‌شیان به‌كارهێنه‌ر بون، تۆمه‌تباره‌كانیش دانیشتوی پارێزگاكانی
عێراق و هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌و ماددانه‌شی به‌كاریانهێناوه، له‌جۆری كریستاڵ و
مۆرفین بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ری
دادگای لێكۆڵینه‌وه به‌مادده‌كانی (25 ، 26 ، 30) له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
مادده‌ی هۆشبه‌رو كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاگیراون .
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و ئامێر‌و چه‌ك و كه‌ره‌ستانه‌شی كه پێیان
بوه، به‌بڕیاری دادوه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".