ورده‌كاری مردنی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز سه‌لام
07:08 - 15/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مردنی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ عه‌زیز
سه‌لامی راگه‌یاند و به‌خه‌ساره‌تێكی گه‌وره له‌ناوه‌ندی هونه‌ر و مۆسیقای كوردی
وه‌سفیكرد و كه‌سێكی نزیكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ورده‌كاری گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی
ده‌گێڕێته‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌په‌یامێكی هاوخه‌میدا، دڵگرانی له‌باره‌ی
هه‌واڵی مردنی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز سه‌لام ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، عه‌زیز سه‌لامی
جوانه‌مه‌رگ جگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی به‌ئه‌زمون و دیاری هه‌ولێر بو، خاوه‌نی
تایبه‌تمه‌ندی و سه‌لیقه‌یه‌كی هونه‌ری جوان و به‌رزی موزیك و گۆرانی بو، له‌ده‌ستدانی
خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه له‌ناوه‌ندی هونه‌ر و مۆسیقای كوردی".
هەژار مەرزانی، ئاوەڵزاوای ئەو هونەرمەندە، رایگەیاند، "نیوەڕۆی
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-12-2021 عه‌زیز سه‌لام لەسەر بانی ماڵەکەی لە گەڕەکی موفتی لە هەولێر خۆی
هەڵدایە خوارەوە و تاوەکو گەیه‌ندرایە نەخۆشخانە لە ژیاندا مابوو، بەڵام دواتر لە
نەخۆشخانەی ئێمرجنسی گیانی لەدەستدا".
هونەرمەند عەزیز سەلام ماوەی چوار ساڵە تووشی
نەخۆشی دەروونی ببوو و بەهۆیەوە لە کاری هونەریش دوورکەتبووەوە.
عەزیز سەلام، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووی بە چەند گۆرانییەک ناوبانگی
پەیداکردبوو، لەوانە گۆرانی 'هەولێرییە' کە لە 1997 بڵاوکرایەوە، لە 2003 ئەلبوومی
'کۆچ'ـی بڵاوکردەوە کە لە هەشت تراکی گۆرانی پێکهاتبوو.