هۆشدارییه‌ك له به‌رگری شارستانییه‌وه له‌باره‌ی بارانبارین
06:37 - 15/12/2021
زه‌مه‌ن_سۆران
بەرگری شارستانی سۆران ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌و سنووره ده‌كاته‌وه، له
رۆژانی بارانبارین گه‌شت نه‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی هه‌وره برووسكه نه‌یه‌نه
ده‌ره‌وه‌و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بەرگری شارستانی سۆران له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی پێشبینی
كه‌شناسی هه‌رێم، له ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 16-12-2021 ئەگه ر هەیە شەپۆلێکی بەهێزی بـارانبارین روو له هەرێمی
کوردستان بکات کە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و مه ترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تەواوی هێزەکانیان له ئامادەباشیدان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر
رووداوێکی له‌ناکاو.
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی گشتی که‌شناسی رایگەیاند، له ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە
16-12-2021 ئەگه ر هەیە شەپۆلێکی بەهێزی
بـارانبارین روو له هەرێمی کوردستان بکات کە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و مه ترسی
دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت.
بۆيه تەواوی هێزەکانمان له ئامادەباشیدان بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر
رووداوێکی له‌ناکاو بۆيه بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیان پابەندی ئەم رێنماییانەی
خوارەوەبن:
یه‌كه‌م: له کاتی دروستبوونی لافاو هەوڵبده خۆت بگەیەنه شـوێنێکی سەلامەت و
پاشان پەیوه‌ندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییه‌وه بكەن.
دووه‌م: هەوڵبدەن خۆتان له گەشتکردن به دوور بگرن.
سێیه‌م: سەردانی رووبارەکان و سەرچاوه ئاویەکان مەکەن چـونکه ئەگەری بەرزبـوونەوەی
لافاویان لێ دەکرێت.
چواره‌م: خوتان به دوور بگرن لەو شوێنانەی کە مەترسی داڕمانی لێدەکرێت به
تایبەتی ناوچه شاخاویەکان.
پێنجه‌م: له کاتی هەوره بروسکه له ماڵه‌كانتان مەیەنە دەرەوه.
شه‌شه‌م: خۆتان به دوور بگرن لە مانەوه لەو باڵه‌خانانەی که دەرز و قلیشانیان
هەیه چـونکه له کاتی بەرزبـوونەوەی ئاوی زۆر، مەترسی داڕمانیان لێده‌كرێت، هەروەها
خۆتان به دوور بگرن لەمانەوه لەو خانووانەی که له قوڕ دروستکراون و کۆنن چـونکه له
کاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەهەمان شێوه مه ترسی دارووخانیان هەیه .
تێبینی:
لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری
بزوێنمان بکەن، بـەم ژمارانەی خواره‌وه:
115 بە تەنیا لێبدە
بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە خۆراییە.
07502401117
07507966355
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران