کەشناسی بۆ دانیشتوانی هەولێر: لەم کاتەدا بارانی بەخوڕ دەستپێدەکات
06:10 - 15/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
كه‌شناسی هه‌رێم دانیشتوانی هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه
كه رۆژی هه‌ینی بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت و ئاستی ئاو به‌رزده‌بیته‌وه و ده‌بێته
هۆی لافاو.
به‌ڕێزوه‌به‌رایه‌تی گتشییی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بلاویكرده‌وه، کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین له سبه‌ینێوه بە دوو قۆناغى باران بارین دەستپێدەکات.
قۆناغى
یەکەم / لە کاتەکانى ئێوارەى پێنج شەممە سبەى ڕێکەوتى 16-12-2021 باران بارین دەست
پێ دەکات سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە شەو درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان باران
بارینى دەبێت . رۆژى هەینى کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و
دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام
دەبێت هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت بە تایبەت لە کاتى بارانى بە ڵێزمە
وە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لە
چاو ناوچەکانى تر .لە
ماوەى ئەم قۆناغى باران بارینە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و
سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت هەندێ
ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت وە لە سەنتەرى
پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم نزیک دەبێتەوە. وە بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە
سنووریەکان دەبێت ,رۆژى
شەممە قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە
هەندێ ناوچە دەبێت .
قۆناغى
دووەمى شەپۆڵى باران بارینەکە لە رۆژى دووشەممە دەست پێ دەکات سەرەتا لە سەر
سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر
.ئاستى دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت وە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد کار
دەکاتە سەر ناوچەکەمان لە ماوەى ئەم قۆناغە بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان
بەفر بارینى دەبێت رۆژى سێ شەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام هەورو نمە باران و
بارانى مامناوەند دەبێت رۆژى پێنج شەم کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت . ئه‌وه‌ش به‌پێی پێشبینی كه‌شناسی هه‌رێم.