668 کوردستان

لە شەنگال شەڕ لەنێوان پەکەکەو سوپای عێراق دروستبوو

05:48 - 12/12/2021

"زەمەن"


دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە یٔاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و یەپەشە لە شنگال تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو کەسیش بریندار بوون.


دژەتیرۆری کوردستان، رایگەیاند: رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال دروستبووەو تانکێکی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون.


دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد. بەپێی دژە تیرۆری كوردستان.

 

میدیای نزیك لەپەكەكە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەریی خۆسەریی شەنگال بڕیاریداوە کارەکانی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق لە شەنگال ڕابگیرێن، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هێزێکی ناردووەتە سنووری شەنگال.

گەنجانی شەنگال لە سنوونێ ناڕەزایەتییان دژی هاتنی ئەو هێزە دەربڕیوە و هێزە عێراقییەکەش بە گوللـە وەڵامی گەنجە ناڕازییەکانیان داوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی و تائێستا بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژنامەنووسێک بەناوی نەسرین حەسەن و گەنجێکیش بەناوی عەدنان حەمەد برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان تائێستاش ئاڵۆزییەکان لەو سنوورە بەردەوامە و سوپای عێراق بەگوللـە وەڵامی ناڕەزایەتیی گەنجان دەداتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن