په‌یامی دامەزراوەى رۆژنامەوانى "زەمەن"
به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیه‌وه
08:42 - 22/04/2019
"زەمەن"
په‌یامی دامەزراوەى رۆژنامەوانى "زەمەن" به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیه‌وه .
به‌بۆنه‌ی یادی (121) ساڵه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردیه‌وه، به‌ناوی دامەزراوەى میدیایى "زەمەن"وە پیرۆزبایی له‌ته‌واوی رۆژنامه‌نوسانی کوردستان ده‌که‌ین و سڵاو بۆ رۆحی (میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان) که له 22ی نیسانی 1898 یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی کوردی له‌سه‌ر ده‌ستی له‌دایک بوو.
ئه‌مڕۆ که یادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی ده‌که‌ینه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستان هه‌نگاوی باش به‌ره‌و پێش چووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر ئازادی‌و به‌تایبه‌ت ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له کوردستاندا نه‌ک هه‌ر که‌منه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵکو رۆژ به رۆژ‌و له ناوه‌ند‌و شوێنی جیاوازی هه‌رێمه‌که‌مان له زیاد بووندان.
خوڵقاندنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش وێنای هه‌رێمه‌که‌مانی نه‌ک له ناوخۆی کوردستان، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ناشیرین کردووه. که بە پێی دوا راپۆرتی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، هه‌رێمه‌که‌مان له پۆلێن به‌ندی ئه‌و جێگایانه‌ن که ئاستی پێشێلکاری ئازادى و رۆژنامه‌وانی تیایدا نا تەندروستە.
له‌م یاده‌دا پێویسته دیسانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین، که سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی یاسای به‌ده‌ستخستنی زانیاری له‌ساڵی 2013 له په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم کاری نه‌کردوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه، ئه‌وه‌ش جیاکاریی و هه‌ڵاوێردی له‌نێوان میدیاکانی ده‌سه‌ڵات و سێبه‌ره‌کانیان و میدیای ئازاد و ره‌خنه‌گر به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هه‌روه‌ها یاسای کاری رۆژنامه‌نوسی ساڵی 2007 به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێناکرێ و ده‌سه‌ڵاتداران له‌هه‌ره‌می سەرەوەو لایه‌نی ئه‌منی و دادگاکانیش له‌کاتی دۆسیه‌کانی سکاڵای رۆژنامه‌نوسان که‌مته‌رخه‌می لەجێبەجێکردنیدا ئه‌نوێنن.
له‌کۆتایدا خوازیاری هه‌لومه‌رجێکی ته‌ندروستین بۆ رۆژنامه‌نوسان و کایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی و هیوادارین ساڵی داهاتوو له دۆخێکی باشتردا ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی بکه‌ینه‌وه.
دامەزراوەیى رۆژنامەوانى "زەمەن"
22/4/2019