1399 کوردستان

وێنەكە ببینە؛ یەكەم وێنەی سێ‌ رەهەندی كۆرۆنا تازەكە بڵاوكرایەوە

07:28 - 29/11/2021

"زەمەن"

یەکەم وێنەکانی كۆرۆنای گۆڕدراوی "ئۆمیكرۆن" بازدان و بڵاوبونەوەی زیاتری دەردەخات لە كۆرۆنای گۆڕدراوی جۆری دەلتا، كە تا چەند رۆژێك لەمەوبەر بە مەترسیدارترین جۆری ڤایرۆسەكە دادەنرا.


وێنەی سێ ڕەهەندی نیشان دەدات کە خاڵە سوورەكان لە كۆرۆنای "ئۆمیكرۆن" بە چڕی بڵاودەبنەوە، لە کاتێکدا ئەو خاڵانە زۆر کەمتربوون لە گۆڕدراوی دێلتا.

ئەو تێبینی دەكرێت، کە بازدانەكە لە ناوچەی پڕۆتینی سپایک زیاترە کە وا لە ڤایرۆسەکە دەکات كارلێك بكات بە خانەكانی مرۆڤەوە و بچێت ناویانەوە.
توێژەرەکان ستانداردێکیان بەکارهێناوە بۆیان دەركەوتووە، رێژەی بازدانەكە سەدا 70 یەو بەرزترینیان، رەنگی سوورە.

وێنەکان لە لایەن نەخۆشخانەی بامبینۆ جێسۆ لە ڕۆمای ئیتالیا بەرهەم هێنران و بڵاوکراونەتەوە.

ئەو توێژەرانەی کە چاودێری ئامادەکردنی وێنەکانیان دەکرد لە بەیاننامەیەکدا وتیان: "تێبینی ئەوە دەکەین کە لە گۆڕینی ئۆمیکرۆندا گۆڕانکاری زیاتر هەیە وەک لەوەی کە دێلتا گۆڕاو، ئەم گۆڕانانە لە یەک شوێندا چڕبوونەتەوە لەو پرۆتینەی کە کارلێک دەکات لەگەڵ خانەی مرۆڤدا".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن