464 کوردستان

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: لە سلێمانی توندوتیژی بەکاردەھێنرێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانی خوێندکاران

05:50 - 25/11/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند، لە سلێمانی توندوتیژی بەکاردەھێنرێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانی خوێندکاران.

له‌ تویتێكدا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند، لە سلێمانی توندوتیژی بەکاردەھێنرێت بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانی خوێندکاران، ئەمە نوێترین دەستدرێژیی ھێزە ئەمنییەکانە بۆسەر ئازادی رادەربڕین و گردبونەوە، ئەمە شۆک نییە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو سەرکوتکارییە بەرنامەبۆداڕێژراوەی کە پیادەی دەکەن.

ده‌شڵێت، حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھاندەدەین بۆ ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵ بکات و پابەندییان بە گرەنتیکردنی ئازادییەکان، بۆ روون بکاتەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن