828 جیهان

بەلەمێکى کۆچبەران ژێر ئاو کەوت و ٧٥ کەس خنکان

09:41 - 21/11/2021

زەمەن_جیهانى


رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆى ژێر ئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران، ٧٥ کۆچبەر لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا خنکان.

بەپێی ئەو لێدوانانەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی(IOM)، لەو کۆچبەرانەی وەرگرتووە کە رزگاریان بووە، لە ئاکامی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ناو دەریای ناوەڕاست کە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕێنەوە بۆ ئەورووپا، زیاتر لە ٧٥ کۆچبەر خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش ئاشکرا کرا کە ئەو ١٥ کۆچبەرەی کە رزگاریان بووە ھێنراونەتە سەر وشکایی شاری زوارا لە رۆژئاوای لیبیا.

بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ دواین کارەسات کە روویداوە، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرەنەى کە لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە ھەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن