852 وەرزش

ئەمڕۆ بۆ تۆپی پێ‌ یەكشەممەیەكی تایبەتە

12:24 - 24/10/2021

"زەمەن"


ئەمڕۆ یەكشەممە یاریگاكانی ئەوروپا چەندین یاری ناوازە و پڕ لە كێبڕكێ بەخۆوە دەبیینن، یانە گەورەكان رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.

 

دەمەوئێوارە، یاری كلاسیكۆی زەوی لەنێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە كاتژمێر 17و 15 خولەك دەستپێدەكات، یەكەم كلاسیكۆیە بەبێ‌ رۆناڵدۆ و میسی.

 

لە ئینگلتەراش مانچستەریونایتد میوانداری لیڤەرپوڵ دەكات، یاریەكە كاتژمێر شەش و 30 خولە بە كاتی كوردستان لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەستپێدەكات.

 

لە سێریا ئەی، دوو یاری گرنگ بەڕێوەدەچن، رۆما كاتژمێر حەوت میوانداری ناپۆلی دەكات و لە یاری لوتكەشدا ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس بەیەك دەگەن.

لە خولی فەرەنسیش یاری لوتكەی خولەكە لەنێوان مارسیلیاو پاریس سانجێرمان لە كاتژمێر 9 و 45 خولەك بەڕێوەدەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن