یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دانوستان راگه‌یاند
09:50 - 18/10/2021
"زه‌مه‌ن"
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان ھەڵوێستی خۆی
ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن.
ئەمین بابەشێخ،
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، "لە پێناوی بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی
دەستووردا ئێمە دەستپێشخەردەبین بۆ دانوستاندنەکانی یەکڕیزی و یەکبەرنامەیی کورد
لە بەغداد، ھەروەھا پێشوازی لە دەستپێشخەری لایەنە سیاسییەکانیش بۆ ھەمان مەبەست
دەکەین".
ئەمین بابەشێخ،
ده‌ڵێت: بەرنامەمان هەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەكان بكەین بە تایبەت لایەنەكانی
هەرێمی كوردستان و ئامانجمانە بە یەك دەنگ و یەك ڕیزی بچینە بەغداد.
وتەبێژی یەكێتیی
ئەوەشی ئاشكراكرد، بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەكان ئێمە دەستپێشخەری خۆمان دەكەین
وپێشوازی لە هەر دەستپێسخەریەک دەکەین بۆ دانوستاندن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مرۆ
شاندێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو،
سۆسیالیست كۆببێته‌وه.