662 کوردستان

رانیە؛ ژنێك خۆی دەخنكێنێت

09:50 - 14/10/2021

زەمەن-
پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، تەرمی گەنجێك گەیەنرایە نەخۆشخانەی رانیە و بە وتەی كەسوكاری، خۆی، خۆی خنكاندووە.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێك بەناوی ( د، ٲ، م ) تەمەن 20 ساڵ كە ژنی ماڵە و دانیشتووی قەزای ڕانیەیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ڪە شوێنەواری پەت بەملیەوە دیارە، بە وتەی كەسوكاری، ئەو ئافرەتە لەماڵی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی ژنەكە دوای ئەنجامدانی  پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن