حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر گرانبوونی به‌نزین و نه‌وتی ماڵان هاته سه‌ر خه‌ت
04:36 - 14/10/2021
"زه‌مه‌ن"
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان راسپێردراوه بۆ پرسی به‌نزین سه‌ردانی به‌غدا
بكات و له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تیش كیشه‌ی نه‌وتی سپی ماڵان چاره‌سه‌ر بكات.
جوتیار عادل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له هه‌وڵی
ئه‌وه دابووه به‌نزین بۆ هاووڵاتیان دابین بكات به نرخێكی گونجاو.
ده‌ڵێـت: به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری
به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده ده‌كرا كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به نرخی
نه‌وت و له ڕابردووش‌دا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبۆوه كه هاوكات
بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش، هەروەها هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی
کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە.
جوتیار عادل له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كانی ڕاسپاردووه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ
ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران
دروست نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێت:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕاسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له
ڕێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان له زووترین
كاتدا. بۆیە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەر
کردنی ئەم گرفتە.