شای سعودیه: ئاواته‌خوازین كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامی كرده‌یی لێبكه‌وێته‌وه
11:11 - 23/09/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه،
ئاواتی ئەوەی خواست، كۆبوونه‌وه به‌رایییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران كه به‌مه‌به‌ستی
دروستكردنی متمانه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌نجامی كرده‌یی
لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز له میانی
به‌شداریكردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە
یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک، له‌ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
شای سعودیه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه ئێران وڵاتێكی ناوچه‌كه‌یه و ئاواتەخوازن له كۆبوونه‌وه به‌رایییه‌كاندا له‌گه‌ڵ
ئه‌و وڵاته، هه‌نگاوی كرده‌یی ببینن بۆ زیادكردنی متمانه به یه‌كتر و وتی:
"ئاواتەخوازین كۆبوونه‌وه‌كان ببنه رێگایه‌ك بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان
له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له سه‌روه‌ری، ده‌ستوه‌رنه‌دانه ناو كاروباری ناوخۆ و
بڕینی هه‌موو پشتیوانییه‌كان بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان و میلیشیاكان".
شا سه‌لمان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندایه به‌ڕێگاچاره‌ی ئاشتییانه و
دیالۆگی دیپلۆماتی، به‌ڵام پشتیوانی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ بەرگرتن
له پێشخستنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستینیش شای
سعودیه جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین كرده‌وه
كه به‌پێی سنووره‌كانی ١٩٦٧ بێت و پایتهختهكهیشی قودسی رۆژهه‌ڵات بێت.