بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بۆ هاوڵاتیان: بەشداری لە هەڵبژاردن دەبێتە شانازی بۆتان
10:58 - 14/09/2021
زەمەن_هەولێر
عەبدولكەریم خوسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێم، بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن بە مایەی شانازی بۆیان ناودەبات.
عەبدولكەریم خوسرەو، لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە رایگەیاند: گرنگە بۆ هاووڵاتیانی کوردستان کە ئەم له چوارچێوه‌ی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی مامه‌ڵه لەگەڵ ئەم پڕۆسەیە بكەن و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه كاری له‌سه‌ر بكات.
بەوتەی ئەوەش بۆ ئەوەیە"بتوانین له به‌غدا نوێنه‌ره‌كانمان به‌هێز بكه‌ین و توانای زیاترمان له به‌غدا هه‌بێت چ له چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چ له چوارچێوه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین".
پێیوایه "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاریگه‌رییه‌ی زۆر ئه‌رێنی ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به كاراییه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و كه‌سانی به توانا و شاره‌زا و به‌هه‌ڵوێست بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌ڵیان بژێرن و پاڵپشتییه‌كی زۆر باش بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات و ئه‌م قه‌واره سیاسییه‌ی كه هه‌یه‌تی وه‌ك ئه‌ركی هه‌موان بیپارێزن".
ئەو بەرپرسەی حكومەت، دەڵێت: بە بۆچوونی ئێمه به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنه لە لایەن تاكی هه‌رێمی كوردستانەوە، وا دەکات کە ئەو تاکە ڕۆڵی هەبێت له‌و شانازی و به‌رگریكردن و به‌هێزكردنه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئامانجی حكومه‌ت و هەموو كوردستانییەکه، بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه به پێویستی ده‌بینین هه‌ر تاكێكی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری له پڕۆسه‌كه‌دا بكه‌ن".
بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.