توشبووی ئەم نەخۆشیانە نابێت گرنگی بە خواردنی پیاز بدەن
11:46 - 08/09/2021
زەمەن-تەندروستی
پسپۆڕێکی کەنەدی ئاشکرایدەکات ئەو کەسانەی کۆڵؤن و هەوکردنی گەدەیان هەیە،
دەبێت پیاز نەخۆن.
ناتالیا نیڤیدوڤا، پسپۆڕی بواری خۆراکی ئاشکرایدەکات، ئەو کەسانەی بەدەست
نەخۆشی کۆڵۆن و هەوکردنی گەدەوە دەناڵێنن پێویستە دوورکەونەوە لە خواردنی پیاز
یاخود بڕێکی کەمی لێبخۆن چونکە زیانی دەبێت.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشکرد پیاز بەسوودە بۆ تەندروستی و دەوڵەمەندە بە
ڤیتامین و کانزا و ریشاڵ کە ئەمەش بەسوودە بۆ توشبووانی شەکرە و شێرپەنجە و
نەخۆشییەکانی دڵ و هەوکردن لە جەستە ناهێڵێت.
بەڵام ئەوانەی توشبوونی کۆڵۆن و هەوکردنی گەدە یاخود قورحەن پێویستە یاخود
نەیخۆن یان زۆر کەمی لێ بخۆن چونکە زیانیان پێدەگەیەنێت.