هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچى دوایی کرد
08:42 - 17/08/2021
زەمەن_هەولێر
بەرەبەیانى ئەمڕۆ هونەرمەند و شانۆکار سەلام کۆیی، لە تەمەنى ٦٦ ساڵیدا لە
شارى هەولێر کۆچى دوایی کرد.
شەوى رابردوو، هونەرمەند سەلام کۆیی تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بەپەلە رەوانەی
نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر کرا و بەڵام، بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆچى دوایی
کرد.
سەلام کۆیی لە ساڵی 1955 لە گەڕەکی سەعدوناوەی شاری هەولێر لەدایکبووە و زیاتر لە 50 ساڵ لە بواری شانۆ و درامادا خزمەتی هونەری کوردی کردووە، دیارترین ئەو کارە هونەرییانەى بەشدراى تێدا کردووە، بریتیی بوون لە دراماکانی "هەبوو نەبوو، مەمی ئالان، رەجەب،و تاپۆ هەقی چییە" و دوایین کاریشی درامای "دوا شەو" بوو.