هۆشدارییه‌ك له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێره‌وه.. ئه‌م كه‌سانه سزا ده‌درین
06:16 - 30/07/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
ژوورى
ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كان
نه‌بێت، سزا ده‌درێت و ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆش بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ڕاسپاردراون.
له
راگهیهنروێكدا ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ڕەوشی
تەندروستی شارەکە به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى زنجيره‌ى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا مەترسیدارە
و مەترسیيه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش ڕۆژ دواى ڕۆژ له زیاد بوون
دايه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، هۆشدارى ده‌ده‌ين به هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندى ئه‌و
بڕياره‌بن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر هاوڵاتييه‌ك
پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لايه‌ن
هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
ده‌قی
راگهیهنراوهكه:
ڕاگهیندراوێك
له ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر
ڕەوشی
تەندروستی شارەکەمان به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى زنجيره‌ى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا
مەترسیدارە و مەترسیيه‌كانى هەڵکشان و تەشەنەسەندنى كۆرۆناى نوێش ڕۆژ دواى ڕۆژ له
زیاد بوون دايه بۆ سەرگیانی هاوڵاتییان، له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى
شاره‌كه‌مان، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هاوڵاتییان و
دانيشتوانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ئاگادارده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م/
هه‌روه‌ك له ڕاگه‌یندراوى ڕۆژى 2021.7.27، ڕامانگه‌یاندووه، پرسەدانان لە (کۆڵان
- هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند
نه‌بێت سزا ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی زۆرى ژماره‌ى مردووان به‌هۆى ئه‌م
ڤايرۆسه‌وە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين و ئاگادارين سه‌رپێچی له‌م بڕياره
ده‌كرێت، بۆيه جارێكى تر هۆشدارى ده‌ده‌ين به هاوڵاتييانى شاره‌كه‌مان كه پابه‌ندى
ئه‌و بڕياره‌بن و ڕه‌چاوى ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر
هاوڵاتييه‌ك پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت،
له‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
دووه‌م/
دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و ژماره‌ى تووشبوانى
زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆناش له زياد بوون دایە، به‌وهۆيه‌وه له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كان
ژماره‌يه‌كى زۆر له كه‌س و كار و خانه‌واده و خزمانى تووشبوان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان
ده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كانى تايبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى تووشبوانى كۆرۆنا ده‌مێنه‌وه
و قه‌ره‌باڵغى زۆر دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى ديكهی زيادبوونى ژماره‌ى تووشبوان
و بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى كۆرۆنايه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوڵاتييانى
سنوورى پارێزگاكه‌مان ئاگاداردهكهينهوه، سه‌ردانى تووشبوانى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان
و مانه‌وه و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك
قه‌ده‌غه‌يه و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ردا
ده‌گيرێته‌به‌ر.
سێيه‌م/
سەرجەم هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ)
ڕاسپاردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش
سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
ژوورى
ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2021.7.30