كازمی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دڵنیایی دا
08:41 - 29/07/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
دڵنیایی دا كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا ده‌كرێت
و دوانه‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی و شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق دوای سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یان بۆ واشنتن گه‌ڕانه‌وه به‌غدا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شاندا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێشوازیان لێكرا.
مستەفا کازمی، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتووین تاوەکو 1ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هیچ هێزێکی
شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق نامێنێت".
مستەفا کازمی دەڵێت "شانازی بە شوێنەوارەکانی رافیدەین دەکەین و لەگەڵ
خۆمان 17 هەزار پارچە شوێنەواری عێراقمان لە ئەمریکا گەڕاندەوە".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق كازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،"هەڵبژاردن لە
کاتی خۆیدا دەکرێت و بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات".