جیهان

لێكۆڵینەوە لە بزوتنەوەی نەهزەی تونس دەستیپێكرد

07:52 - 28/07/2021 102 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهانی

لە تونس بە تۆمەتی جیا جیا لێکۆڵینەوە لەبارەی پارتەکانی بزوتنەوەی نەهزە و دڵی تونس کە پارتی یەکەم و دووەمن لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەندێ دامەزراوەی دەوڵەت دەستیپێکرد.

موحسین ئەلدالی، سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای پلە یەکی تونس، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەڕمی تونس TAP، زانیاری خستەڕوو سەبارەت بەو لێکۆڵینەوەیەی لەسەر پارتە سیاسییەکان و هەندێ دامەزراوەی دەوڵەت کراوەتەوە.

دالی باسی لەوە کرد کە بە تۆمەتەکانی ''دەستەبەرکردنی سەرچاوەی دەرەکی بۆ کەمپینی هەڵبژاردن و قبوڵکردنی سندوق کە سەرچاوەی نەناسراوە بۆ پشتیوانی دارایی کەمپینی هەڵبژاردن''لێکۆڵینەوە لەبارەی پارتەکانی بزوتنەوەی نەهزە و دڵی تونس و رێکخراوی ژیانی تونس کراوەتەوە.

هەروەها دالی ئاماژەی بەوە کرد کە بە تۆمەتی ''گەندەڵی'' لە کڕینی بزوێنەری فڕۆکە لە سەردەمی ئیلیاس مەنکیبیدا لێکۆڵینەوەیان لەبارەی وەدامەزراوەی هێڵەکانی ئاسمانیی تونس دەستپێکردووە.

لە ٢٥ی تەمووزدا لە تونس سەدان کەس خۆپیشاندانیان دژبە حکومەت و ئۆپۆزسیۆن ساز کرد و لەرووداوەکاندا، هێرش کرایە سەر بارەگای پارتەکان بەتایبەتی پارتی بزووتنەوەی نەهزە.

یەكشەممەی رابردوو، قەیس سەعید سەرکۆماری تونس، ئاماژەی بەوە کردبوو کە تەواوی دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی سڕکردووە، پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران هەڵگرتووە، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، هیشام مشیشی لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە و بە سەرۆکوەزیرانێک کە خۆی دایدەنێت، کارەکان بەڕێوەدەبات.

پارتی نەهزە بڕیارەكانی سەرۆكیان بە كودەتا ناوبردو و دوای ئەوە سەربازان رێگەیان نەدا سەرۆکی پەرلەمان و بزووتنەوەی نەهزە، راشد غەنوشی و پەرلەمانتاران بچنە پەرلەمانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement