گۆڕان له 12 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی دا
10:32 - 25/07/2021
زەمەن - راپۆرتی کوردستانی
ئه‌مڕۆ (12) ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م به‌شداری گۆڕان
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕبوو، كه له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیدا
توانی ٢٥ كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات، دوای (12) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا،
پرسیار ئه‌وه‌یه گۆڕان چی كرد و توانی چی بگۆڕێت؟
هیچی نه‌بوو، نه چه‌ك و
نه پاره و نه كۆمپانیا، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو بیدات به خه‌ڵك بریتی بوو له چه‌ند
لاپه‌ڕه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی سیاسیی و مۆمێك له‌سه‌ر باكگراوندێكی نیلی.
سه‌ركرده‌یه‌كی خاكی پۆش
و جارجاره‌ش نیلی پۆش كه ئه‌زمونی چل ساڵه‌ی خه‌باتی سیاسیی خۆی له‌گه‌ڵ رۆحی سه‌رده‌می
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خوێنده‌واری تازه‌پێگه‌یشتوو تێكه‌ڵ كردبوو، له‌گردی زه‌رگه‌ته‌وه
له‌ناو چه‌قی شاری سلێمانییه‌وه بانگه‌وازی گۆڕانكارییان به گوێی خه‌ڵك دادا،
وتیان ئه‌یگۆڕین.
هەردوو حیزبەكەی دەسەڵات
كه مه‌ستی رێككه‌وتنی ستراتیژی‌و دابه‌شكردنی فیفتی به فیفتی پۆست و پاره‌بوون
له نێوان خۆیاندا، گاڵته‌یان به‌م بانگه‌وازه نوێیه ده‌كرد، به‌ڵام رۆژی ٢٥ی ٧ی
ساڵی ٢٠٠٩ تووشی شۆك بوون كاتێك ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه ٢٥ كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
ئێستا (12) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێپه‌ڕیوه، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن
ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و هێشتا دوای (12) ساڵ هه‌ر له هه‌نگاوی
یه‌كه‌می خۆیدا ماوه‌ته‌وه، نه توانی سیستمی سیاسیی بگۆڕێت، نه توانی كۆتایی به
گه‌نده‌ڵی بهێنێت، ئه‌ی كه‌واته جێی خۆیه‌تی بپرسین گۆڕان له ماوه‌ی (12) ساڵدا
چی كردوه و چی گۆڕیوه؟
گۆڕان دوای 28 ساڵ حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی و پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی
ئه‌و دوو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره توانی ئۆپۆزسیۆنێكی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی به‌هێز
دروست بكات، چیتر په‌رله‌مان په‌رله‌مانه مردووه‌كه‌ی جاران نه‌بوو، په‌رله‌مانتاره‌كانی
گۆڕان ئه‌وه‌نده‌یان فشارخسته سه‌ر ده‌سه‌لات، كه بۆ یه‌كه‌مجار پارتی و یه‌كێتییان
ناچار كرد بودجه بهێننه په‌رله‌مان.
گۆڕان كلتورێكی نوێی
سیاسیی هێنایه كوردستان، ئه‌و كلتوره سیاسییه‌ش بریتی بوو له كلتوری حیزبی ده‌نگده‌ر،
واته حیزبێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری خواست و داواكاری خه‌ڵك بێت، نه پێویستی به‌وه هه‌یه
له‌هه‌ر شه‌قام و كۆڵانێكدا، مه‌ڵبه‌ند و لق و كۆمیته‌یه‌ك بكاته‌وه و نه بۆ
كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر پێویستی به‌وه هه‌یه پاره و ده‌مانچه ببه‌خشێته‌وه.
گۆڕان كۆمه‌ڵگای وشیار
كرده‌وه له‌وه‌ی چۆن ده‌سه‌لاتداران داهات و سامانی خه‌ڵك ده‌دزن، ئه‌و ترسه‌ی له‌ناو
دڵی خه‌ڵكی ناڕازیدا ره‌وانده‌وه كه ساڵانێك بوو پارتی و یه‌كێتی دروستیان
كردبوو، دوای دامه‌زراندنی گۆڕان هه‌موو چین و توێژه نارازیی و سته‌ملێكراوه‌كان
دژ به نادادپه‌روه‌ریی و گه‌نده‌ڵی هاتنه‌سه‌ر شه‌قام، پارتی و یه‌كێتیش له ترسی
گۆڕان چیتر نه‌یانوێرا وه‌ك رابردوو ده‌نگی خه‌ڵكی نارازی كپ بكه‌ن و سه‌ركوتی بكه‌ن.
گۆڕان له ماوه‌ی (12)
ساڵی رابردوودا، نمونه‌ی حیزبێكی سیاسیی پێشكه‌ش كرد كه هه‌رگیز ئاماده نییه له‌سه‌ر
به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی خۆی و داواكاری ده‌نگده‌رانی سازش بكات، بۆ
نمونه كاتێك له ساڵی ٢٠١٤دا چووه ده‌سه‌ڵاته‌وه، چوونه ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان به‌و
واتایه نه‌بوو كه بۆ رازیكردنی پارتی و یه‌كێتی بێده‌نگ بێت و پشت له
داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بكات، به‌ڵكو هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام بوو له ره‌خنه‌گرتن
له ده‌سه‌ڵات، هه‌ر به‌هۆی پێداگری له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵك و پره‌نسیپه‌كانی خۆیه‌وه
بوو كه ئاماده‌نه‌بوو له ساڵی ٢٠١٥دا سازش له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
بكات و باجه‌كه‌شی به‌وه‌دا كه په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌كخرا و وه‌زیر و
به‌رپرسان گۆڕان له‌ناو حكومه‌ت ده‌ركران.
گۆڕان توانی ئه‌و ده‌رفه‌ته
بۆ گه‌نجان و ژنان بڕه‌خسێنێت كه بێنه ناو سیاسه‌ته‌وه و به‌شداریی كارا بكه‌ن
له دروستكردنی بڕیاری سیاسیی‌دا، بۆ نمونه ئه‌وه گۆڕان بوو بۆ یه‌كه‌مجار توانی
ده‌موچاوه كۆنه‌كان له پۆسته باڵاكانی هه‌ولێر و به‌غدا بگۆڕێت، گه‌نجێكی
خوێنده‌واری له هه‌ولێر كرده سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌نجی دیكه‌شی
نارده به‌غدا و پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق یان وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت
و هه‌مووشیان له پۆسته‌كانی خۆیاندا نمونه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتوویان پێشكه‌ش
كرد.
هه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران
بوو كه دوای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده كاریزماكهی تووشی قه‌یران نه‌بوو، كاتێك نه‌وشیروان
مسته‌فا كۆچی دوایی كرد له ماوه‌یه‌كی كورتدا رێكخه‌ری نوێ و خانه‌ی راپه‌ڕاندن
هه‌ڵبژێردران و نه‌یهێشت قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات
و دوینێش 24-7-2019 كە وادەی دەستوری خانەی راپەراندن و رێكخەر تەواو بوو، جڤاتی
نیشتمانی نەریتی درێژكردنەوەی حیزبە كلاسیكیەكانی دووبارە نەكردەوەو
بڕیاریدا رێكخەرو خانەی راپەراندنی نوێ هەڵبژێرێت.