819 تەندروستی

پسپۆڕان مەترسی هەڵئاوسانی گەدە لە خانماندا ئاشکرادەکەن

01:22 - 24/07/2021

زەمەن-تەندروستی

ماڵپەڕی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەگەر هەڵئاوسانی گەدە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بێت کەسەکە تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە پسپۆڕانی بواری تەندروستی باس لەوە دەکەن، ئەگەر هەڵئاوسانی گەدە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام بێت ئەوا کەسەکە تووشی جۆرە شێرپەنجەیەک بووە کە لەخانماندا بوونی هەیە ئەویش هێلکەدانە کە ناسراوە بە "شێرپەنجە بێدەنگی ژنان".

لە نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەش بریتین لە هەستکردن بە تێربوون و دابەزینی کێشی لەش و قەبزی و ئازاری ناو سک.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن