کوردستان

شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

10:57 - 22/07/2021 552 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_راپه‌ڕین


ئه‌مشه‌و به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین به‌ "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، لەڕووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی ڕزگاری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر، کەسێک کوژراوە و چوار کەسی تریش برینداربوون و كوژراوه‌كه‌ ژنه‌.

وتیشی، هێزه‌كانی  پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement