کوردستان

وردەکارى دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشکرا دەکرێت

10:05 - 22/07/2021 599 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_سلێمانی


هاتۆچۆی سلێمانی وادەی دەستپێکردنی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و ئەوسزایە ئاشکرا دەکات کە رووبەری ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان هەیە.


بەهمەن عەبدوڵا ئەفسەر لەبەشی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی رۆژەڤی کەناڵی (KNN)دا رایگەیاند، لە رۆژی (25) ی ئەم مانگەوە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستپێدەکات.

راشیگەیاند، هەر کەسێک ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەکاربهێنێت بەبڕی دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت و پابەند دەکرێت بەوەی کە ئۆتۆمبێلەکە بەرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بەو کۆدەش کە ماوەیەک لەمەوبەر درا بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، بەهمەن عەبدوڵا رایگەیاند، ئەو کۆدە وەک مامەڵەی یاسایی ئەژمار ناکرێت، پێدانی کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە تەنها بەمەبەستی سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و وەرگرتنی زانیاری کەسی خاوەنەکانیان بوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement