مێردمنداڵێک لەڕووباری سیرواندا خنکا
06:50 - 22/07/2021
زه‌مه‌ن_گه‌رمیان
پۆلیسی گه‌رمیان
رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مێرمنداڵێك لەڕووباری سیروان
خنکاوه و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.
عه‌لی جه‌مال قدوری وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان به
"زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (مەهدی عه‌باس ئه‌کرەم
) لەدایکبووی 2005 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی خنکان لەئاوگیانی
لەدەستدابوو .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكر، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی بەغدادەو بەسەردان هاتۆتە قەزای کەلار ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشت
لەگەڵ کەسوکاری چونەتە سەر ڕوباری سیروان و لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە .
وتیشی، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلار کراوە.