بەهۆی نوشتەو فاڵگرتنەوەوە نۆرینگەیەك داخرا
10:55 - 21/07/2021
زەمەن_سلێمانی
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی بڕێكی زۆر ده‌رمانی قاچاخ و رێگه‌پێنه‌دراو له نۆرینگهكهدا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نۆرینگه‌ی غه‌زالی له گه‌ڕه‌كی كانی كورده داخست.
لیژنەكانی قائیمقامیەت دەڵێت: یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی نۆرینگه‌ی غه‌زال دروستكردنی نوشته و جادو و فاڵگرتنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردن رێگه‌پێنه‌دراوه بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
له كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به مۆبایلی ژماره (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن.