فوئاد حسێن بۆ ئاماده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی گه‌یشته واشنتۆن
10:31 - 21/07/2021
زه‌مه‌ن - عێراقی
ئه‌حمه‌د سه‌حاف
وته‌بێژى وه‌زاره‌ى ده‌ره‌وه رایگه‌یاند؛ فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه گه‌یشته
واشنتۆنى پایته‌ختى ویلایەتە یەكگرتووەكانی
ئه‌مریكا .
سه‌حاف له راگه‌یه‌ندراوێكدا
كه كۆپییه‌كی ده‌ستى (زه‌مه‌ن) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"حسێن گه‌یشته
واشنتۆن ، ئامانجی سەردانی بۆ ئەمەریكا ئامادەكارییە بۆ سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك
وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە گەڕێكی تری دانوستانی ستراتیژی نێوان هەردوو
وڵات".
وتیشی ئامانجی
سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و چارەنوسی سوپای ئەمەریكا
لە عێراق كە بڕیارە دوو شەممەی ئایندە له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و ئه‌مریكا
بەڕێوەبچێت".