كازمی: سێجار ههوڵی تیرۆركردنم دراوه
11:49 - 19/07/2021
زهمهن_عێراق
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، رایگەیاند کە سێجار ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
مستەفا کازمی لە چاوپێكهوتنێكدا
لەگەڵ کەناڵی (ئەلحەدەس) وتی: "تا ئێستا، سێجار ھەوڵی تیرۆکردنم دراوە".
مستەفا کازمی وردەکاری زیاتری
لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو و وتی: "لەگەڵ ئەوەی سێجار ھەوڵی تیرۆرکردنم
دراوە، ھیچ نیگەران نیم و ناشترسم".
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی
کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بەپێی ئەو
بەرنامەیەی کە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات دایناوە.