خێزانێک به 4 ئه‌مپێری مۆلیده ئیداره‌ی خۆی پێ‌بکات، بۆچی به 40 ئه‌مپێر ناتوانێت؟
11:08 - 18/07/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت"لەم کابینەیەدا سێ کاتژمێر کارەبامان زیادکردووە، ئاشكرایده‌كات، نزیکەی تریلیۆنێک و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه.
وه‌زیری كاره‌با، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هاوکاریه هه‌بێت (هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بدەن) سوته‌مه‌نی به‌رده‌ست هه‌بێت ئیتر ئێمه هیچ کێشه‌ی به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بامان نییه.
وتیشی" ئێمه ناڵێین هاوڵاتییان لە 100% پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات."
وەزیری کارەبا، دەربارەی خراپی دۆخی کارەبا وتی"سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کاره‌با هه‌تا 15-6 ئێمه سه‌روو 18 کاتژمێر کاره‌بامان به هاوڵاتیان ده‌دا، به‌نزیکه‌ی 18 کاتژمێر و 20 خوله‌ک بوو به‌ڵام چه‌ند هۆکارێک بوونه هۆکار که ئه‌م کاتژمێرانه که‌م بکرێنه‌وه، لەوانە هۆکاری سه‌ره‌کی کۆمپانیای ماس پێنج یه‌که‌ی خۆی که هه‌ریه‌ک له‌وانه 125 مێگاواتی کاره‌با له شه‌به‌که ده‌رکرد به‌بیانوی ئه‌وه‌ی که پێویستە سیانه بکرێت ئه‌مه یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان بوون، دووه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له هه‌رێم و له عێراق به‌گشتی، سێیه‌م 26 ی مانگ وێستگه‌ی خورمه‌ڵه کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی که هۆکاری سه‌ره‌کی غاز بوو بۆماوه‌ی 70 کاتژمێر واته هه‌تا 29 ی مانگ ئه‌وانیش 400 مێگاوات له‌و وێستگه‌یه ده‌رچوون واته له‌نێوان 15 ی مانگ هه‌تا 29 ی مانگ 1000 مێگاوات له شه‌به‌که ده‌رچووبوون ئه‌مانه هۆکار بوون به‌ڵام 29 ی مانگ 400 مێگاواتی خورمه‌ڵه گه‌ڕایه‌وه ئێستا ئێمه سه‌رو 15 کاتژمێر کاره‌با به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ین.
دەربارەی بڕینی کارەبای عێراق لە لایەن ئێرانەوە، وەزیری کارەبای عێراقی جەختیکردەوە" ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان هیچ کاره‌بایه‌کمان له ئێران نه‌هێناوه، عێراق خۆی ئه‌مه‌ی هاورده کردووه به‌ڵام ئێرانیش به‌هه‌مان کێشه‌ی عێراق که بابه‌تی وشکه‌ساڵیه ئێستا وێستگه‌کانی کارۆئاوایی که‌متر له‌ئیشدان ئه‌و کێشه‌یه زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه، وه‌کو هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندیمان به کاره‌بای ئیرانەوە نییه."
سەبارەت بە فرۆشتنی کارەبا لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە شارەکانی تری عێراق؟ کەمال محەمەد وتی" له ساڵی 2011 هه‌تا 2020 کۆمپانیای ماس هه‌ندێک کاره‌با به که‌رکوک ده‌دا، له 2020 مانگی 9 بوو کۆمپانیای کار و کۆمپانیای قه‌یوان ، ئه‌و کاره‌بایه‌ی که ده‌یده‌ن له‌و یه‌کانه‌ی که وه‌ستاون له‌به‌ر نه‌بوونی سوته‌مه‌نی بۆنموونه ئێستا له هه‌شت یه‌که له دهۆک ته‌نها یه‌ک دانه ئیش ده‌کات، له هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه کێشه‌ی سوته‌مه‌نی هه‌بووه، عێراق سوته‌مه‌نی بۆ یه‌که‌کان دابینکردووه و پاره‌ی وه‌به‌رهێنیشی دابینکردووه."
وەزیری کارەبا زیاتر وتی" ئێستا ئێمه نزیکه‌ی 500 مێگاواتی کاره‌با له‌و یه‌کانه به عێراق ده‌ده‌ین به‌ڵام ئه‌م مێگاواتانه هیچ کاریگه‌ری له کاره‌بای هاوڵاتیانی هه‌رێم نه‌کردووه، هەروەها هیچ تێچوویه‌کی له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم نه‌کردووه، قازانجی ئێمه له‌م ئاڵوگۆڕیه یه‌که‌م ئێمه به‌پێی گرێبه‌ست(Take board ) هه‌یه ئەویش ئەوەیە پێویسته که من کاره‌با له‌م وه‌به‌رهێنانه وه‌رده‌گرم قه‌ره‌بوویان بده‌مه‌وه ، هه‌ر یه‌که‌یه‌کمان مانگانه له‌سه‌ر ئێمه نزیکه‌ی 2 ملیۆن دۆلار ده‌که‌وێته‌وه، وه چه‌ند ئه‌و کاره‌با به عێراق ده‌ده‌ن ئێمه له قه‌ره‌بووی 2 ملیۆنه‌که ڕزگارمان ده‌بێت واته کاره‌بای هاوڵاتیان نییه ئێمه لێمان بڕی بن و به به‌شه‌کانی تری عێراقمان دابێت."
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەو کۆمپانیایانە کرد کە کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە بە عێراق دەفرۆشن، لەو ڕووەوە دەڵێت" ئێستا به‌ڵێ کۆمپانیای کار و قه‌یوان، ئه‌مانه هه‌تا 23 -4-2021 ته‌نها قه‌یوان 125 مێگاواتی داوه به‌ڵام چونکه خواست له‌سه‌ر کاره‌با له عێراق زیاد بوو کۆمپانیای کار و قه‌یوان هاتنه ناو هاوکێشه‌که کاره‌بای له‌وان کڕی، ئه‌و کاره‌بایه‌ی ئێمە له‌و یه‌کانه‌ی که پێشتر ئیشی نه‌کردووه."
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای نیشتمانی بیست و چوار کاتژمێری؟ کەمال محەمەد وتی" ئێمه ناتوانین کات دیاری بکه‌ین، وه‌کو وتم ئه‌و ژێرخانه‌ی هه‌مانه کێشه‌ی ئێمه کێشه‌ی سوته‌مه‌نییه به‌ڵام ئه‌م پرسیاره ده‌بێت له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بکرێت چونکه ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندن به بابه‌تی سوته‌مه‌نی ده‌بێت وه‌ڵام لای ئه‌وان بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌زانم هه‌تا مانگی 4 ی 2023 ئه‌وان بڕی 250 مه‌ترسێجا غاز زیاد ده‌که‌ن ئه‌وکات که ئه‌مه هات ئێمه ده‌توانیین هه‌موو وێستگه‌کانی خۆمان به‌غاز ئیش پێبکه‌ین و ئه‌وکاته گرفتی کاره‌با نابێت به‌ڵام ئێستا ئێمه پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌کمان له‌به‌رده‌سته‌یه نزیکه‌ی 750 هه‌زار پێوه‌ر له‌کۆی ملیۆنێک و نیو واته 50% که‌وته ئیش و بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ئێمه سودێکی زۆرمان له‌م پرۆژه‌یه بینیووه، ئه‌و کاره‌بایه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چوو ئێستا نزیکه‌ی( Technical losses )به‌هه‌ده‌ردانی ته‌کنیکی ماوه."
کەمال محەمەد دەشڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه کێشەی کارەبا چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کاندایه هه‌ر ئه‌مه‌یه واته نه‌ک ئه‌وه‌ی که غاز هه‌بێت و پێمان نه‌ده‌ن یان گازوایله‌که‌مان پێنه‌ده‌ن یان به‌نزین هه‌یه‌و پێمان نه‌ده‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه پێمان ده‌ده‌ن واته ئیمکانیاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته (وەزارەتی سامانەسروشتییەکان) له‌مکات و ساته‌دا هه‌ر ئه‌مه‌یه."
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کاریگەری پێوەری زیرەک کرد لەسەر دۆخی کارەبا، لەو ڕووەوە وتی" کاره‌با له ئه‌مڕۆدا نزیکه‌ی 16 کاتژمێر و چه‌ند خوله‌کێک کاره‌با ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان، به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی پێوه‌ی زیره‌ک گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره به‌سه‌ر کاته‌کانی هه‌بوونی کاره‌با دێت."
"پێوەری زیرەک زۆر گۆڕانکاری بووه، یه‌ک ئه‌و کاره‌بایه‌ی به‌فیڕۆ ده‌چوو نه‌ما، ئێستا مانگانه پسوڵه بۆ هاوڵاتی ده‌چێت ئێمه سنوردارکردنمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه‌ی به هاوشی ده‌درێت چونکه ئێستا بۆ (Single phase )ئێمه کردوومانه به 40 ئه‌مپێر بۆ ( Free phase) 90 ئه‌مپێره پێشتر کراوه بووه ئه‌وه‌ی 40، 70 ئه‌مپێر ده‌بوو، له‌و ماوه کارپێکردنێکی زۆر له‌سه‌ر کاته‌کانی هه‌بوونی کاره‌با بووه." کەمال محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان وایوت"
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتیکردەوە لەم کابینەیەدا دۆخی کارەبا لە هەرێم باشتر بووە و ژمارەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی زیادی کردووە لەو ڕووەوە کەمال محەمەد وتی" ئه‌گه‌ر به‌راوردێکی شه‌ش مانگی 2019 له ته‌مه‌نی ئه‌م کابینه بکه‌ین له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی 2020 له‌گه‌ڵ شه‌ش مانگی 2021 بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ڕه‌وشی کاره‌با به‌ره‌و باشتر چووه یان به‌ره‌و خراپتر؟ له شه‌ش مانگی 2019 ، ئێمه 15 کاتژمێر و 30 خوله‌ک کاره‌بامان دابوو، له شه‌ش مانگی 2021 بویه 18 کاتژمێر و 12 خوله‌ک واته لێره دیاره نزیکه‌ی سێ کاتژمێر کاتژمێره‌کانی کاره‌بامان زیاد کردووه."
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت" ئێستا له ته‌مه‌نی ئه‌م کابینه‌یه 615 مێگاواتی کاره‌با تازه‌ی خستۆته ناو شه‌به‌که، چه‌ندین مه‌لاین دۆلار تێچووی گواستنه‌وه و دابه‌شکردن و ئه‌وانه بووه به‌ڵام ئه‌نجامدانی پرۆژه‌کان و زیادکردنی به‌رهه‌مهێنان ئه‌مه هه‌مووی بۆ هاوڵاتی ده‌کرێت که هاوڵاتی هاوکار نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م پلانانه سودێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره و به‌رچاو نابینێت واته ئێمه ئێستا له قه‌یرانێکی قوڵی داراییداین به‌ڵام ئێستا نزیکەی تریلیۆنێک و 298 ملیار دینار قه‌رزی کاره‌با لای هاوڵاتیانه، واته پێویسته هاوڵاتی یه‌که‌م خۆی دوربخاته‌وه له زیاده‌ڕووی له‌سه‌ر تۆڕی کاره‌با که نزیکه‌ی 40% ی کاره‌با به‌فیڕۆ ده‌ڕوات، دووه‌م ئابوری کردن له کاره‌بادا چونکه ئێستا هه‌موو هاوبه‌شانی کاره‌بای هه‌رێم دوو سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م مۆلیده‌ی تایبه‌ت که هه‌ریه‌که‌ی چه‌ند ئه‌مپێرێکی هێناوه.
کەمال محەمەد ئەوەشی وت "کاره‌بای گشتی، کاتێک ماڵێک یان خێزانێک به 4 ئه‌مپێری مۆلیده‌ی ئه‌هلی بتوانێت ئیداره‌ی خۆی پێ‌بکات، بۆچی به 40 ئه‌مپێر ناتوانێت؟ واته پێویسته ئابوری کردن هه‌بێت له کاره‌بادا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، سێیه‌م هه‌رچی نه‌بێت ئێمه ناڵێن 100% پاره‌ی کاره‌با بده‌ن به‌ڵام 50% بده‌ن هه‌تا داهاتێک بۆ وه‌زاره‌تی کاره‌باش هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی کاره‌با بتوانێت جوڵه‌یه‌ک بکات و وزه‌ی تازه خزمه‌ت به هاوڵاتیان بکات. "
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە بەربەستی بەردەم وەرگرتنەوەی پارەی قەرزی کارەبا لە لایەن هاوڵاتییانەوە کرد و وتی" به‌نیازین به‌ڵام ئاسان نییه واته یه‌کێک له‌گله‌ییه‌کانی هاوڵاتی ده‌ڵێت من 21% مووچه‌ی من ده‌بڕدرێت به‌ڵام کاره‌با ئیشێکه پاره‌یه‌ک و سه‌رمایه‌کی زۆری پێویسته واته لێره گله‌یی هه‌یه ده‌ڵێن وه‌زاره‌ت پێویسته کاره‌با دابین بکات به‌ڵام وه‌زاره‌ت گله‌یی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وانیش هاوکاربن له‌گه‌ڵ ئێمه، ئێمه ناڵێن 100% هاوڵاتییان پارەی قەرزی کارەبا بده‌ن به‌ڵام با 50% پسوڵه‌ی کاره‌بای خۆی بدات هه‌تا یارمه‌تیه‌ک و شتێک له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت هه‌بێت بتوانێت خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتی پێشکه‌ش بکات. "