نرخی بەناوكردنی ئۆتۆمبیل و ژینگە و رێگاوبان دیاری كرا
03:55 - 11/07/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
ھاتووچۆی ھەرێم نرخی بەناوكردنی
ئۆتۆمبیلی كرێ و تایبەت و بارو ونبوون و تازەكردنەوە و ژینگە و رێگاوبان و بەسەرچوونی راگەیاند.
عەقید
ئەسعەد مەلا كەریم وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم بە ماڵپهڕی
فهرمی یهكێتی راگەیاند: بۆ بەناوكردنی
ئۆتۆمبیلی كرێ 57 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 105 هەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار
110 ھەزار دینار دیاریكراوە.
وتیشی: تازەكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبیل بۆ ھەرسێ جۆری ئۆتۆمبیل 40 ھەزار
دینارە و بۆ بەسەرچوونی ساڵانەش 15پانزە ھەزار دینارە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، ژینگە
پارێزی بۆ ئۆتۆمبیلی كرێ 15 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 10
ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار 20 ھەزار دینارە، بەڵام بۆ رێگاوبا، ئۆتۆمبیلی
كرێ 20 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی تایبەت 10 ھەزار دینار و ئۆتۆمبیلی بار 50
ھەزار دینارە.