ئه‌فغانستان.. شكستی ئه‌مریكا و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می تالیبان
09:36 - 10/07/2021
زه‌مه‌ن_جیهانی
بەپێی ڕێککەوتنێک
لەگەڵ تالیبان، ئەمەریکا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ لەسەر کشانەوەی هەموو سەربازەکان
ڕێککەوتن، لە بەرامبەر پابەندبوونی ئەو بزوتنه‌وه‌یه بە ڕێگەنەدان بە ئەلقاعیدە و هیچ گروپێکی
دیکەی توندڕەو بۆ ئەوەی لەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵیان ده‌كات، کار بکەن .
جۆ بایدن سەرۆکی
ئەمریکا 11 ی ئەیلولی وه‌ك دوا واده دیاریکردوووه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان، کە
دەکاتە بیستهەمین ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر بۆ سەر ئەمریکا، بەڵام ڕاپۆرتەکان
باس لەوە دەکەن دەکرێت لەماوەی چەند ڕۆژدا ئەو کشانەوەیە تەواو بکرێت .
تالیبان ڕاگەیاندووە،
دوای وادەی مانگی ئەیلول بۆ کشانەوەی ناتۆ، هەر هێزێکی بیانی لە ئەفغانستان مابێت،
وەک "داگیرکەر" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
نیگەرانی لە
داهاتووی کابول زیاتر دەبێت لە کاتێکدا هێزەکانی ئەفغانستان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ
ئەوەی به ته‌نیا پارێزگاری له ئه‌منیه‌تی وڵات بكه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی تالیبانی ئیسلامی، سەلماندوویه‌تی که خاوه‌نی هێزێکی به‌توانا و شه‌ڕكه‌ره
و مه‌ترسێکی گه‌وره‌ییه بۆ سه‌ر حکومه‌ت.
هەروەها تالیبان هەڕەشەی ناسەقامگیرکردنی پاکستانی کردووە کە کۆنترۆڵی ناوچەکانی
باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتەیان کردووە، تۆمەتبارکراوە بە بەرپرسیارێتی زنجیره‌یه‌ك
تەقینەوەی خۆکوژیی و چەند پەلامارێکی دیکە.
تالیبان لە سەرەتای نه‌وه‌ده‌كاندا لە باکووری پاکستان سەری هەڵدا، دوای
کشانەوەی هێزەکانی سۆڤیەتی پێشوو لە ئەفغانستان .
ئەستێرەی تالیبان کە زۆربەی ئه‌ندامه‌كانی پەشتونن لە پاییزی ساڵی 1994 لە گه‌شایه‌وه،
بۆ یەکەمجار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان لە ڕێگەی پەیمانگا ئاینییەکانەوە دەستی بە دەرکەوتن
کرد، کە زیاتر لەلایەن سعودیەوە پارەیان بۆ تەرخان کراوە، كه نه‌هجێكی توندڕه‌وانه‌یان
هه‌بوو.
تالیبان به زۆری له ناوچەکانی پەشتوننن لە پاکستان و ئەفغانستان، بەڵێنی
ئاشتی و سه‌قامگیریداوه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی شەریعەتی ئیسلام دوای ئه‌وه‌ی دێنە
سەر دەسەڵات.
ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه، لە هەردوو وڵات‌دا تالیبان سزای شەرعی جێبەجێ
کردووە، وەک لەسێدارەدانی ئاشكرای ئەو کەسانەی کە تاوانبارن بە کوشتن یان زینا یان
لە سێدارەدانی ئەوانەی بە تاوانی دزی کردن ده‌گیران .
بزووتنەوەکە فەرمانی بە پیاوان کرد ڕیش بهڵێنه‌وه و ژنەکانیشیان په‌چه
بكه‌ن، تالیبان تەلەفزیۆن و مۆسیقا و سینەمای قەدەغە کرد و ڕەتیکردەوە کە لە تەمەنی
10 ساڵییەوە کچان بچنه قوتابخانە.
پاکستان چەندینجار نکۆڵی لەوە کردووە کە تالیبانی دامەزراندبێت، بەڵام
گومانێکی گه‌وره هەیە لەوەی کە زۆرێک لە ئەفغانییەکان، کە لە سەرەتادا بەشداری ڕیزەکانی
ئەو گروپە بوون، لە پەیمانگا ئاینییەکانی پاکستان پەروەردەیان وه‌رگرتووه.
پاکستانیش یەکێک بوو لەو تەنیا سێ وڵاته، هاوشانی سعودیە و ئیمارات، دانی
به حكومه‌تی تالیباندا نا كه کاتێک لە ناوەڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان حكومی گرته
ده‌ست و تا ساڵی 2001 به‌رده‌وام بوو. پاکستان دوایین وڵات بوو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی
لەگەڵ تالیبان پچڕاند.
سه‌ره‌تا تالیبان لەلایەن مەلا عومەرەوە ڕابەری کرا، کە لە ساڵانی هه‌شتاكاندا
لە کاتی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سۆڤیەتدا چاوی لە دەستدا، لە مانگی ئابی 2015دا تالیبان
دانی بەوەدا نا کە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەواڵی کۆچی دوایی مەلا عومەریان شاردووەته‌وه،
لە ئەیلولی 2015دا مەلا مەنصوری وه‌ك جێگره‌وه‌ی مەلا عومەر دیاریكرا.
مەلا مەنسور لە مانگی ئایاری ساڵی 2016 دا لە کاتی لێدانێکی فڕۆكه‌ی بێ
فڕۆكه‌وانی ئەمریکادا كوژرا، له جێگه‌ی ئه‌ویش مه‌وله‌وی هه‌یبه‌توڵا ئاخنوزاده
بوو به‌ئه‌میری بزوتنه‌وه‌كه.
تالیبان لە دوای هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 بۆ سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی
ئەمریکا، چووه ناو چوارچێوه‌ی تۆمه‌تباركردن و دواتر هێرشكردنه سه‌ری.
ئەم گروپە تۆمەتبارکرا بە دابینکردنی پەناگەی ئارام لە ئەفغانستان بۆ ئوسامە
بن لادنی سەرکردەی کۆچکردووی قاعیدە و ئەندامانی ئەو رێكخراوه، كه به هێرشه‌كانی
سه‌ر ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كران.
پاش ماوەیەکی کەم لە هێرشەکانی مانگی ئەیلول، هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
بە سەرکردایەتی ئەمریکا، كۆتایی به دەسەڵاتی تالیبان لە ئەفغانستان هێنا.
سەرەڕای ئەوەی کە زۆرترین ژماره‌ی سەربازی بیانی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا له
ئه‌فغانستان بوون، بەڵام تالیبان توانی هه‌ژمونی خۆی زیاد بكات و رووبه‌رێكی به‌ر
فراوان له خاكی ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژ له دوای رۆژ شوێنی زیاتری
ده‌كه‌وێته ده‌ست، هەر لەم مانگەدا سوپای ئەمریکا سه‌ربازگه‌ی باگرامی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی
ئەفغانستان کرد کە زیاتر لە 3000 چه‌كداری تالیبان له ناو زیندانی سه‌ربازگه‌كه‌دا
بوون.
لە ئەیلولی 2015دا، تالیبان دەستی بەسەر شاری ستراتیژی قه‌ندوزدا گرت، کە لە
ساڵی 2001ەوە له ده‌ستیدا نه‌مابوو.
دوای نزیکەی 19 ساڵ لە كۆتایی حكومی بزوتنه‌وه‌كه و خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی
خه‌یاڵی، به‌ڵام تالیبان به‌رگه‌ی گرتوو دوورنیه به ته‌واوه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و
ئه‌فغانستاندا بگرێت و حكومه‌تی كابوڵ بڕوخێنێت.
شاندی تالیبان له روسیا، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند: ده‌ستیان به‌سه‌ر
سه‌دا 85 خاكی ئه‌فغانستاندا گرتووه، سنووره‌كانی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ ئێران،
تاجیكستان، توركمانستان، چین و پاكستان له ژێر كۆنترۆڵی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دان.
له ناوخۆیی ئه‌فغانستان مه‌ترسیه‌كی زۆر له گه‌ڕانه‌وه‌ی تالیبان هه‌یه
بۆ سه‌ر حكوم، كه پرسی ئافره‌ت و خوێندن و مافه‌كانی مرۆڤ به ته‌واوه‌تی پاشه‌كشه
ده‌كه‌ن.
لەگەڵ زیادبونی هەژمونی دەسەڵاتی تاڵیبان لەسەر خاکی ئەفغانستان، لە ئێستادا
شەپۆلێکی کۆچی بەرفراوانی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بەرە و ئێران و پاکستان دەستیپێکردووە و وێستگەی دووەمی ئەو شەپۆلەش تورکیایە.
کۆچبەرە نایاساییەکانی ئەو وڵاتە سەرەتا بەرەو ئێران کۆچ دەکەن و لەوێوە خۆیان
دەگەیەننە وڵاتی تورکیا.
بەپێی زانیارییەکان کە لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە وەرگیراوە، رۆژانە
(500 بۆ 1000) ئەفغانی بە رێگەی نایاسایی لە رێگەی ئێرانەوە دەچنە ناو خاکی تورکیا.
زۆربەی کۆچبەرە نایاساییەکانی ئەفغانستان تەمەنیان لە نێوان (16 بۆ 25) ساڵیدایە
و بەپێی ئامارێکیش دوای سورییەکان زۆرترین کۆچبەری ئەفغانی لە تورکیا هەن کە ژمارەیان
زیاترە لە (500) هەزار کەس.
لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە گەنجان و فەرمانبەرانی وڵاتی ئەفغانستان لە ترسی
سزادانیان لەلایەن تاڵیبانەوە بەدوای دۆزینەوەی رێگەیەکن بۆئەوەی وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن،
ئەوەش شەپۆلێکی فراوانی کۆچکردنی لە ئەفغانستان لێکەوتووەتەوە.