روداوێكی دڵتهزێن.. باوكێك گیانی لهدهستدا و چوار منداڵیشی برینداربوون
06:37 - 18/06/2021
زهمهن_كهركوك
بەهۆی ڕووداوێكی
هاتوچۆوە لە شاری كەركووك، باوكێك گیانی لەدەستدا و چوار منداڵیشی بریندار بوون.
عامر نوری، وتەبێژی
پۆلیسی كەركووك، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكی واستی شاری كەركووك، پێكدادان لەنێوان
ئۆتۆمبێلێكی جۆری دۆج و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر جۆری ئیسكانیا، ڕوویداوه.
وتیشی، بەهۆی ئەو
ڕووداوەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە دۆجەكە گیانی لەدەستدا و چوار سەرنشینی تر كە منداڵی
خۆی بوون، بریندار بوون.