ههمووشتێك له بارهی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لەئێران
03:42 - 17/06/2021
زهمهن - شیكاری
هەرچەنده هەڵبژاردنی
ئەمجارە هەڵبژاردنێکی سەخت دەبێت بۆ هەردو بەرەی هەڵبژاردن لەئێراندا. لەلایەک بۆ
پارێزگاران ئاسان نابێت چونکە لە کۆی حەوت کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار
پێنج کاندیدیان سەر بە بەرەی پارێزگارانن کە ئەمەش کار لەسەر پەرت بوونی دەنگی
پارێزگاران دەکات. لەلایەکی دیکەشەوە بۆ ریفۆرمخوازەکان ئاسان نابێت چونکە پاش
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئەم بەرەیە دوچاری شکستێکی سەخت بویەوە و
سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ کۆدەنگی بەڵام نەبوونی سەرکردەی کارێزما، لەنێو ڕیزەکانی
ریفۆرمخوازان یەکێکی ترە لە کێشەکانی ئەو بەرەیە،لەوەش سەخت تر لادانی ژمارەیەکی
زۆر لە کەسایەتیە ریفۆرمخوازەکان بوو لە لایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور. بەڵام
سەرەڕای پەرتبوونی دەنگی پارێزگاران ئەگەری سەرکەوتنی ئەم بەرەیە بەهێزترە.
وا بڕیارە سبهی
ههینی 18ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنى خولى سیازدەیەمی سەرۆكایەتى كۆمار لەئێران
بەڕێوە بچێت، لەم هەڵبژاردنەدا 59 ملیۆن و 310 هەزارو 307 هاوڵاتی ئێرانى مافی
دەنگدانیان هەیە، بۆ هەڵبژاردنی هەشتەمین سەرۆك کۆماری وڵاتەكەیان. ئەوەش لەکۆی ٨٣ ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٩ ملیۆن و هەستسەد هەزار کەسیان تەنها لەتاران دەنگدەدەن.هاوکات لەم هەڵبژاردنەشدا ملیۆنێك
و ٣٩٢ هەزار و ١٤٨ هەزار کەس، بۆ یەکەمجار مافی بەشداریکردنیان هەیە لەهەڵبژاردنەکەدا.
دەنگدەرانی ئێران
لە ٧٠ هەزار ناوەندی دەنگدان لەقوتابخانەو مزگەوت و یەکە
کارگێرییە گشتیەکان دەنگدەدەن، پرۆسەی دەنگدانەکەش لەسەعات ٧ی بەیانی رۆژی هەینی
دەستپێدەکات و تا ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت.
دهقی توێژینهوهیهك سهبارهت به هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران، كه نوێترین توێژینەوەی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنهوهی گۆڕانه، لەنوسین و ئامادەکردنی (ئارام ساڵح کاکە).
کلیک لێرە بکە