ناوهڕۆكی كۆبوونهوهی مهسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی یۆنان
04:16 - 11/06/2021
زهمهن_یۆنان
ئەمڕۆ هەینی 11ی
حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس
سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە .
راگهیاندنی ئهنجومهنی وهزیران بڵاویكردهوه، لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان و پەرەسەندنەکانی
عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.
ئاماژهی بهوهشكردووه،
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان
هەرێمی کوردستان و یۆنان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی
دوولایەنە دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
هيواشی خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ببینێت.
باسی لهوهشكردووه،
سەرۆک وەزیرانی یۆنان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی
کوردستان نیشاندا و بە سەردانێکی مێژوویی ناوبرد کە یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانێکی هەرێمی
کوردستان سەردانی یۆنان دەکات.
سەرۆک وەزیرانی یۆنان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی
پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەشی بەوەدا کە بەم نزیکانە،
بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی و وەبەرهێنەرانی یۆنانی، سەردانی عێراق و هەرێمی
کوردستان دەکات.
پەیوەندییەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، ڕووبەڕووبوونەوەی
مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش ، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون .