عوسمان له‌لایه‌ن كرێكارانی بیناكه‌یه‌وه به‌چه‌كوش كوژراو ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان برد
12:22 - 11/06/2021
زه‌مه‌ن – سلێمانی
له‌لایه‌ن چه‌ند كرێكارێكه‌وه له شاری سلێمانی خاوه‌ن بینایه‌ك به‌ناوی (عوسمان) له‌لایه‌ن چه‌ند كرێكارێكه‌وه به‌چه‌كوش كوژرا.
به‌پێی زانیاریه بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی عوسمان محه‌مه‌د لەکاتێکدا کە سەرقاڵی درووست‌کردنی خانووەکەی بووە لەلایەن کرێکارەکانییەوە کە تا ئێستا نازانرێت ژمارەیان چەندە بە چەکوش کوژراوە و بەوتەی ئامۆزایەکیشی دواتر ئۆتۆمبێلەککەی کە لەجۆری (توێتا لاندکرزەر) بووە دزراوە.
عوسمان تەمەنی (٦١) ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بووە و لەگەڕەکی رزگاری و لەگەڵ کرێکارەکانی کە بەرەگەز عەرەب بوون سەرقاڵی دروستکردنی خانووە نوێیەکەی بووە.
ئه‌و سێ كرێكاره‌ی هه‌ستاون به كوشتنی عوسمان به ره‌گه‌ز له نه‌ته‌وه‌ی عەرەب بوون و کارییان بۆ ئەوە کەسە کردووە لەگەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له شاری سلێمانی له‌زاری كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه ئاشكرایكرد كه هۆکاری کوشتنی ئامۆزاکەیان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەگەڕێتەوە.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌شی ئه‌وه‌یان خسته روو كه جێگەی چه‌كوش و بۆکس و خاکەناز بە تەرمەکەوەیە بووه‌و ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری مۆدیل نوێی پێبووە و کرێکارەکان ئۆتۆمبێلەکەشیان بردووە و هەڵاتوون