لێدوانى نوێی حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچە و لێبڕین بۆ مانگەکانى داهاتوو
01:43 - 09/06/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وتەبێژی حكومەتی
هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر نرخى نەوت جێگیر بێت و چاکسازى بەردەوام بێت،
دەتوانن بە بێ لێبڕین مووچەى فەرمانبەران دابەشبکەن.
جوتیار عادل وتەبێژی
حكومەتی هەرێم لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، "تائێستا
لەڕووی میكانیزمی كۆكردنەوەی داهات كێشەمان هەیە پێویستە پێداچوونەوە بەمیكانیزمی
كۆكردنەوەی داهات بكرێت".
وتیشی، "ئەگەر
چاكسازییەكان بەو بەرنامەیەی کابینەی نۆ دایناوە جێبەجێبكرێتو لایەنەكان
هاوكاربن، بەغداش پارە نەنێرێت دەتوانین بەبێ لێبڕین موچە بدەین".
وتەبێژى حکومەت
ئاماژەى بەوەشکرد، "ئێمە كاردەكەین بۆئەوەی پرسی دواكەوتنی موچە دووبارە نەبێتەوە،
ئەگەر نرخی نەوت جێگیربێتو پرۆسەی چاكسازی حكومەت وەك خۆی جێبەجێبكرێت، دەتوانین
بەبێ لێبڕین موچە بدەینو هیچ بیانویەك بۆ حكومەتی عێراق نەماوەتەوە".