به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمی: جه‌خت له به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه
07:38 - 18/05/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م
ساڵح و مسته‌فا كازمی، جه‌خت له به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه و
پشتیوانی عێراقیش بۆ فه‌له‌ستین دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
بەرهەم ساڵح،
سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٥/١٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد
لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
به‌پێی نوسینگه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پارێزگاریکردن لە
ئارامی وڵات و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی
دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی
کۆمەڵایەتی و گرنگی راوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستان کە مەرامیانە ئاسایش و
سەقامگیری چەند ناوچەیەک بشێوێنن، هەروەها پێویستی دابینکردنی پشتیوانی تەواو لە
هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بۆ ھێنانەدی ئاسایش و ئارامی.
لە بەشێکی دیکەی
دیدارەکەدا ھەردوو سەرۆک گفتوگۆیانکرد دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەخته‌ی ئەنجومەنی نوێنەران و جەختکرایەوە
لە پێویستی رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و پشتیوانی و دابینکردنی تەواوی
پێداویستییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و گرتنەبەری باشترین رێوشوێنەکان بۆ رێگریکردن
لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و هەموو ئەو هۆکارانەی دەبنە ھۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر
خواستی دەنگدەران دروست بکات لە هەڵبژاردنی نوێنەرەی راستەقینەی خەڵک، ھەروەھا
تاوەکو دەرهاویشتەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ببێتە مایەیی ھێنانەکایەوەی خواستی
ئازادانەی خەڵک.
لە تەوەرێکی
دیکەی دیدارەکەدا پێشھاتەکانی دۆخی فەلەستین و ئەو پێشێلکاری و دەستدرێژییە
نامرۆڤانەی کە گەلی فەلەستین رووبەڕووی دەبێتەوە تاوتوێ کرا.
جەختیکرایەوە لە
هەڵوێستی نەگۆڕ و پشتیوانی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین و ھێنانەدی داواکاری و مافە
رەواکانی گەلی فەلەستین و راگرتنی دەستدرژییەکان لە قودس و کەرتی غەزە و تەواوی
ناوچەکانی فەلەستین و پێویستی ئەنجامدانی کاری جددی هاوبەش لەسەر ئاستی وڵاتانی
عەرەبی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە پێناو راگرتنی دەستبەجێی ئەو پێشێلکارییانەی
کە ھاووڵاتیانی سڤیل رووبەڕووی دەبێتەوە و راگرتنی دەستدرێژی و دوژمنکارییەکان و
پاراستنی ھاوڵاتیان.